پڕۆسەی بنیتانەوەی خانوە روخاوەكانی ناوچەی كۆنی موسڵ دەستپێدەکات

- 8/20/2019 9:45:00 AM 1187 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكانی ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ دەستیپێکردوە، كە 680 خانو دەگرێتەوە.

مەنسور مەرعید، پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەی ئەلسەباح-ی راگەیاند، قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكانی ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ دەستیپێکردوە، كە 680 خانو دەگرێتەوە و لە لایەكی دیكەوە لیژنەی قەربوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی پارێزگاكە پێکهێنراوە.
 لیژنەی قەربوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی موسڵ پارەی قەرەبوی بەسەر 370 کەسدا دابەشکردوە

 


موسڵ پێش هاتنی چەکدارانی داعش

ئاماژەی بەوەشکردوە،  لیژنەی قەربوكردنەوەی زیانلێكەوتوانی موسڵ پارەی قەرەبوی بەسەر 370 کەسدا دابەشکردوە، كە لە ئەنجامی پڕۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا زیانیان بەركەوتوە.

موسڵ دەکەوێتە بەشی باشوری عێراق، شارەکە لە بەرواری 10 شوباتی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنتڕۆڵکرا 

 

موسڵ دەکەوێتە بەشی باشوری عێراق، شارەکە لە بەرواری 10 شوباتی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنتڕۆڵکرا و تا ساڵی 2017 لە ژێر دەستی ئەو رێکخراوەدا بو، شارەکەی زیانێکی زۆری پێگەیشتوە و خانو باڵەخانەکانی خاپور بون.
تیمەكانی ئەندازیاری و هونەری لە شارەوانیی نەینەوا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی فاو و سەعد، دەستیانكردوە بە قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكان


مەنسور مەرعید وتیشی، "تیمەكانی ئەندازیاری و هونەری لە شارەوانیی نەینەوا بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكانی فاو و سەعد، دەستیانكردوە بە قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ".
تەواوكردنی قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ ماوەی هەشت مانگ دەخایەنێت 

 

لەبارەی وادەی تەواوبونی پڕۆسەکە، پارێزگای نەینەوا دەڵێت، "تەواوكردنی قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی بنیاتنانەوەی خانوە روخاوەكان لە ناوچەی كۆن لە بەشی راستی موسڵ ماوەی هەشت مانگ دەخایەنێت كە 680 خانو دەگرێتەوە".
پێش هاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ موسڵ، ژمارەیی دانیشتوانی شارەکە زیاتر بو لە دو ملیۆن کەس

 

پێش هاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ موسڵ، ژمارەیی دانیشتوانی شارەکە زیاتر بو لە دو ملیۆن کەس، بەڵام دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆریان لێ ئاوارەبو، کە زۆرینەی خەڵکی شارەکە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بون.
زۆرینەی دانیشتوانی موسڵ عەرەبن، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی کوردن

 

زۆرینەی دانیشتوانی موسڵ عەرەبن، نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی کوردن، دەوروپشتی شارەکە ھەرە زۆری کوردن و ئەم شارە سنوردارە لەگەڵ کوردستان.

گرنگی شاری موسڵ لەوەدایە پردی وشکانیە لە نێوان عێراق و سوریا (شام)، شارەکە لە مێژوی خۆیدا لە ژێر چەندەها حکومەت و دەوڵەت حوکمکراوە لەوانە، ئاشوریەکان و فارس و مەغۆل و تورکمان و عوسمانی ئینجا دەوڵەتی عێراق.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP