ئەمریکا تاقیکردنەوەی موشەکی کروزی راگەیاند

- 8/20/2019 9:30:00 AM 3535 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، موشەکێکی کلاسیکی کروزیان تاقیکردوەتەوە، کە لە زەوییەوە هەڵدەدرێت و سەرکەوتو بوە لە پێکانی ئامانجەکەیدا.
موشەکی کلاسیکی کروزی لە زەوییەوە هەڵدەدرێت و مەودای 500 کیلۆمەتر تێدەپەڕێنێت

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) تاقیکردنەوەی موشەکێکی کلاسیکی کروزی راگەیاندوە، کە لە زەوییەوە هەڵدەدرێت و سەرکەوتو بوە لە پێکانی ئامانجەکەیدا، دوای ئەوەی موشەکەکە مەودای 500 کیلۆمەتری تێپەڕاندوە.

ئەوە یەکەمین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەمریکایە لەمجۆرە دوای کشانەوەی لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەنددا

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوە یەکەمین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەمریکایە لەمجۆرە دوای کشانەوەی لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەنددا.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، تاقیکردنەوەکە ڕۆژی یەکشەممەی رابردو 18ی ئاب لە دورگەی سان نیکۆلاس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

سەرەتای ئەم مانگە،  ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە فەرمی لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند کشایەوە، کە لە ساڵی 1987 دا لەگەڵ روسیادا واژۆیان کردبو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP