38 شانۆگەری گەیشتنە کۆتایی فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان

- 8/20/2019 9:02:00 AM 670 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

چواردەیەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام رۆژی هەینی داهاتو لە مەریوان دەستپێدەکات و 38  شانۆ گەیشتنە کۆتایی فیستیڤاڵەکە.

فاتح بادپەروا، بەرپرسی چواردەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان رایگەیاند، 38 شانۆگەری گەیشتونەتە بەشی کۆتایی چواردەیەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام.

ئاماژەی بەوەشکرد، 11 شانۆگەری لە بەشی پێشبڕکێی ئێران، پێنج شانۆگەری لە بەشی نەریتی سونەتی، سێ شانۆگەری لە بەشی وەرچەرخانە جێبەجێکارییەکان، سێ شانۆگەری لە بەشی نێونەتەوەیی "شانۆگەری ناوخۆ" هەشت شانۆگەری لە بەشی نێونەتەوەیی "شانۆگەری دەرەکی" پێنج شانۆگەری لە بەشی هەڵبژێردراوی فیستیڤالەکان و چوار شانۆگەری لە بەشی منداڵ و مێردمنداڵان لەم فیستیڤاڵە قبوڵ کراون.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام ساڵانە بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش فیستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی 23 - 27ی ئاب لە مەریوان بەڕێوەدەچێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP