چوار كەس بە تۆمەتی دزینی گەنم و مەڕوماڵاتی قوربانی دەستگیركران

- 8/20/2019 8:54:00 AM 1885 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هێزەكانیان چوار كەسیان دەستگیركردوە، كە تۆمەتبارن بە دزینی مەڕو ماڵات و گەنمی هاوڵاتیان.
چەند هاوڵاتیەك سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس كە لەلایەن چەن كەسێكەوە دزیان لێكراوە تەنانەت دو حەیوانیان دزراوە كە بەمەبەستی قوربانی كڕیبویان

 

عەلی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "چەند هاوڵاتیەك لە گەڕەكەكانی سیروان، شەهیدان، شیروانە و حەمرین سكاڵایان هێنایە لای پۆلیس كە لەلایەن چەن كەسێكەوە دزیان لێكراوە تەنانەت دو حەیوانیان دزراوە كە بەمەبەستی قوربانی كڕیبویان و لەماڵەوە ڕایانگرتبو".
دوای لێكوڵینەوە و بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیربكەن

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای لێكوڵینەوە و بەدواداچونی ورد بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار كەس دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، ئەو كەسانە دەستیان لە چەند حاڵەتێكی دزیكردندا هەبوە، دوای لێكۆڵینەوە دانیانناوە بەدزینی چەندین مەڕ و ماڵات و زیاتر لە یەك تەن گەنمی هاوڵاتیەکدا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP