سێهەمین پارێزگای عێراق بڕیاریدا زەرفی كاغەز لە سەمونخانە و نانەواخانەكان بەكاربهێنرێت

- 8/20/2019 12:04:00 AM 10420 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سەماوە، لەدوای هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و بابل، بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی زەرفی نایلۆن لە سەمونخانە و نانەواخانەكان.
 لەمەودوا دەبێت لە نانەواخانە و سەمونخانەكانی پارێزگاكە لە جیاتی كیسی نایلۆن زەرفی كاغەز بەكاربهێنرێت

 

بەپێی بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سەماوە، لەمەودوا دەبێت لە نانەواخانە و سەمونخانەكانی پارێزگاكە لە جیاتی كیسی نایلۆن زەرفی كاغەز بەكاربهێنرێت، ئەوەش لە پێناو پارێزگارییكردن لە تەندروستی و پێشخستنی ژینگەی پارێزگاكە.

سەرەتای بڕیاری قەدەغەكردنی زەرفی نایلۆن دەگڕێتەوە بۆ پارێزگای سلێمانی و پاشان پارێزگای بابل بڕیاریدا بە رێگریكردن لە بەكارهێنانی زەرفی نایلۆن لە سەمونخانە و نانەواخانەكاندا و لە ئێستاشدا لەرێگەی گروپەكانی ژینگە دۆستی، هەولێك هەیە تا پرۆسەكە لە سەرجەم شارەكانی عێراق بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و وەك هەوڵێك بۆ پاراستنی تەندروستی ژینگەیی رێگە لە بەكارهێنانی زەرفی نایلۆن بگیرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP