بەهۆى بەشداریکردن لە زۆرانبازى گاکاندا دو وەزیر مەترسى لەدەستدانى پۆستەکانیان هەیە

- 8/19/2019 11:47:00 PM 2731 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ رێکخراوەکانى پاراستنى ئاژەڵ لە شەقامى ڤاغێن لە شارى پاریس-ى پایتەختى فرەنسا، هەستان بە ئەنجامدانى خۆپیشاندانێک دژى بارودۆخى ئاژەڵانى وڵاتەکەیان.

خۆپیشاندانەکە لەکاتێکدایە کە وەزیرى کشتوکاڵى وڵاتەکە بەشدارى لە چالاکیەکى زۆرانبازى گاکاندا کردوە.

خۆپیشاندەران داواى دروستکردنى وەزارەتێک دەکەن بۆ ئاگاداربون لە بارودۆخى ئاژەڵان، هەروەها داواشیان لە حکومەتى وڵاتەکەیان كرد بە شێوەیەکى جددى رێوشوێنى گرنگ بگرێتەبەر بۆ پاراستنى تەندروستى ئاژەڵان.

 

خۆپیشانداران لە دروشمەکانیاندا نوسیویانە"زۆرانبازى گاکان تیرۆرە"

هەمو ئەمانە لەکاتێکدایە کە لە 14/8/2019 دا وێنەى دیدیە گیوم وەزیرى کشتوکاڵى فەڕەنسا و وەزیری پەیوەندی هەرێمی هەمان وڵات لە ناو گۆرەپانێکى گشتى زۆرانبازى گاکان بڵاوبوەوە و نارەزایی چالاکوانانى وڵاتەکەى لێکەوتەوە بەرادەیەک داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرەکان دەکەن.

کاردانەوەکانى خەڵکى وڵاتەکە بەردەوامە بە جۆرێک بە سەدان پۆست لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دژى وەزیرە فرەنسیەکان کراون و کەوتونەتە بەر رەخنەى خەڵکى وڵاتەکە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP