سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری وەڵامی چالێنجەكەی سەرۆكی حكومەتی دایەوە

- 8/19/2019 11:34:00 PM 8948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حاكم به‌نگین محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم بەشداری لە هەڵمەتی دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە كرد و دوای خۆشی داوای لە محەمەد ئەمین هادی، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی دهۆك و جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی كرد  بەشداری لە چالێنجەكە بكەن.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019 حاكم به‌نگین محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم، وەک وەڵامێک بۆ داواكه‌ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له‌ چاڵنجی نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌ كرد.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا  سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم رایگەیاند،"بەهیوای كوردستانێكی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموان".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP