پارێزگایەکی تورکیا بەقەیسی وشک بازاڕی 112 وڵات داگیردەکات

- 8/19/2019 10:56:00 PM 4083 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پارێزگای مەڵاتیای تورکیا تەنها لەماوەی ساڵێكدا،  نزیكەی 100 هەزار تۆن لە قەیسی وشككراوەی رەوانەی 112 وڵاتی جیهان كردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ئەم پارێزگایەی دەکەوێتە ناوەڕاستی توركیا، هەشت ملیۆن داری قەیسی لە كۆی 17 ملیۆن داری قەیسی توركیا هەیە و بە پایتەختی قەیسی جیهان وەسف دەكرێت.

قەیسی مەڵاتیا لە دوای پاقلاوەی عەنتاب و هەنجیری ئایدن، سێ‌ بەرهەمی توركیایە كە نیشاندەری جوگرافی یەكێتی ئەوروپای هەیە.

ئاستی هەناردەکردنی پارێزگای مەڵاتیا لە قەیسی وشككراوە لە بەرواری یەکی ئابی 2018 تا 31ی تەموزی 2019 گەیشتوەتە 99 هەزار و 461 تۆن.
داهاتی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە گەیشتوەتە251 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار

هەروەها داهاتی هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە گەیشتوەتە251 ملیۆن و 77 هەزار دۆلار.

وڵاتانی ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەڕازیل و ئوستڕاڵیا لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەن كە قەیسی وشككراوەی مەڵاتیا هاوردە دەكەن.

جگە لە قەیسی وشككراو كە مەڵاتیا لەسەدا 85 ی بەرهەمی جیهانی پێكدەهێنێت، ئەم پارێزگایە چوار هەزار و 114 تۆن ناوكی قەیسی لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ هەناردە كردووە و داهاتەكەی هەشت ملیۆن و 588 هەزار دۆلار بووە. 

نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP