بەپەلە

بەحرەین بەشداری پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکات لەکەنداو

- 8/19/2019 10:09:00 PM 691 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
حکومەتی بەحرەین رایگەیاند بەشداری پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکات لەکەنداو بۆ چاودێریکردنی جموجوڵی کەشتیگەلی لەو ناوچەیە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ دوشەممە حکومەتی بەحرەین رایگەیاند بەشداری پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا دەکات لەکەنداو بۆ چاودێریکردنی جموجوڵی کەشتیگەلی لەو ناوچەیە.

پشتیوانیکردنی بەحرەین بۆ پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا لەکەنداو لەکاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و رۆژئاوا لەخراپترین دۆخیدایە.
 هاوبەشی پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا لەکەنداو دەکات

لەوبارەیەوە شاحەمەد پادشای بەحرەین لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فەرمادەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەکەنداو ستایشی رۆڵی ئەمریکای کردوە لەپاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و بەڵێنیشی داوە هاوبەشی پلانە سەربازییەکەی ئەمریکا لەکەنداو بکات.

پاش دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بریتانیا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمریکا هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی سەربازی دەدات بۆ چاودێریکردنی جکوجوڵی کەشتیگەلی لەکەنداو.

تا ئێستا ئەڵمانیاو چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا پشتگیری خۆیان بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە رەتکردۆتەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP