بافڵ تاڵەبانی: کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین

- 8/19/2019 10:00:00 PM 4936 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بافڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی رابەری كۆچكردو مامجەلال سەردانی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانی كردو رایگەیاند،"کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین".

‎بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی مەکتەبی رێکخراو دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردو لەلایەن نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و بۆردی پیشەییەکان و بەرزان ئەحمەد کوردە لێپرسراوی بۆردی ( ئێن جی ئۆ ) کان پێشوازیکرا و لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەسەر ئامانجی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان و شێوازی نوێی کارکردنیان بۆ بەرجەستەکردنی داوا پیشەییەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی .

پێکەوە ھەمومان چەپکە گوڵەکەی مام دەکەینە مەشخەڵی بڵێسەی یەکێتییەکی نوێ

 

لەو سەردانەدا بە وردی باس لە ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کراوەو بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لە بەستنی کۆنگرە بێتەوافق و نوێکردنەوەی یەکێتیی كردەوەو رایگەیاند،"یەکێتییەکان دڵنیادەکەمەوە کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین کە لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی ئەندامان و ھەواداران و دڵسۆزان و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و خەمخۆرانی یەکێتیی بێت و پێکەوە ھەموشمان چەپکە گوڵەکەی مام دەکەینە مەشخەڵی بڵێسەی یەکێتییەکی نوێ".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP