كەسێك بەماتۆڕسكیلەوە دەكەوێتە دەربەندی رانیەوە

- 8/19/2019 9:37:00 PM 4742 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسی راپەرین گیان لەدەستدانى کەسێکی بەهۆى روداوى هاتوچۆ راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند،"کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ . ع . ف ) لەدایکبوی ساڵی 1969 پیشەی فەرمانبەر لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لۆفەکانی دەربەندی ڕانیە بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە وەرگەڕاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە

 

لەبارەی هۆكاری مردنەكەی، پۆلیسی راپەڕین دەڵێت،"پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە لۆفەکانی دەربەندی ڕانیە بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە وەرگەڕاوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، كەسوكارەكەشی رایانگەیاندوە ئەمڕۆ بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت چوەتە رانیە و لە گەڕانەوەیدا توشی ئەو روداوە بوە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگەیاند،"پاش توێکاری بۆ تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP