ئەلیسا وازھێنانی خۆی لە کاری ھونەری راگەیاند

- 8/19/2019 9:02:00 PM 22062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی "ئەلیسا" وازھێنانی خۆی لە کاری ھونەری راگەیاند.

ئەلیسا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە تویتێکدا رایگەیاند "لە ئێستادا ئەلبومە نوێیەکەم بە خۆشەویستی و سۆزێکی زۆرەوە ئامادە دەکەم، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ئەمە دواین ئەلبوممە لە ژیانی ھونەریمدا".
ئەمە بە دڵێکی توندەوە رادەگەیەنم، گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی ناتوانم درێژە بە کارێک بدەم کە ھاوشێوەی مافیایە

 

لە درێژەی قسەکانیدا وتی،"ئەمە بە دڵێکی توندەوە رادەگەیەنم، گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی ناتوانم درێژە بە کارێک بدەم کە ھاوشێوەی مافیایە، ناتوانم ھیچ کارێکی دیکە بەرھەمبھێنم".

ئەلیسا زەکەریا خوری، لەدایکبوی ساڵی 1972، خەڵکی لوبنانە، هاوکات بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە، یەکێکە لە سەرکەوتوترین خانمە گۆرانیبێژەکان خاوەنی زیاتر لە 10 ئەلبومی گۆرانیە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP