​ ئامێرێک راستەوخۆ 43 زمان وەردەگێڕێت

- 8/19/2019 5:42:00 PM 3192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 ژاپۆن ئامێرێکی دروستکردوە 43 زمانی بیانی راستەوخۆ وەردەگێڕێت و یارمەتیدەرێکی باشی ئەو گەشتیارانەیە کە زمان نازانن.
قەبارەیەکى بچوکى شێوە موبایلى هەیەو هەڵگرتنى ئاسانە

ئەم ئامیرە ناوى(MUAMA Enence) دروستکراوى وڵاتى ژاپۆن، قەبارەیەکى بچوکى شێوە موبایلى هەیەو هەڵگرتنى ئاسانە.

 ئامێرەکە شێوازى بەکارهێنانى زۆر ئاسانە و هەمو کەسێک دەتوانیت بەکارى بهێنێت، تەنها پێویستە بەکارهێنەر دەست لە دوگمەیەک دابگرێت بۆ ئەوەى ئامێرەکە بکەوێتەکار.
 ئامێرەکە قسەکان وەک خۆى بۆ وەردەگێرێت

ئەم ئامێرە گرنگیەکى تایبەتى هەیە لەبوارى گەشتیارى و زۆر یارمەتیدەرى ئەوکەسانەیە کە لەوڵاتانی بیانیدا پێویستیان بەوەرگێڕانە، چونکە کەسەکە دڵنیایە کە ئامێرەکە قسەکانى وەک خۆى بۆ وەردەگێرێت و ترسى لە فریودانى نییە.

دروستکەرانى ئامێرەکە دەڵێن " ئامێرەکە بۆ ئەوە دروستکراوە ژیانى خەڵکى ئاسانتر و سادەتربکات، تا بتوانن سود لە تەکنەلۆژیا وەربگرن و بەئاسانى کارەکانى رۆژانەیان ئەنجام بدەن".

لە ئێستادا نرخى ئامێرەکە لە سایتى فەرمى خۆى بە نزیکەى 180دۆلار بەردەستە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP