بەپەلە

سەرۆک بەرهەم کارنامەی باڵیۆزی نوێی جۆرجیای لە عێراق وەرگرت

- 8/19/2019 1:58:00 PM 1328 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ دوشەممە کارنامەی باڵیۆزی نوێی جۆرجیای لە عێراق وەرگرت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری عێراق لە میانی وەرگرتنی کارنامەی باڵیۆزی نوێی کۆماری جۆرجیا زازا کاندیلاکی لە عێراق، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، ئاماژەی بەگرنگی فراواکردنی ئاسۆی ھاریکاری و پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا کرد، ھاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ باڵێوزی نوێی جۆرجیا خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی جۆرجیا، دوپاتی بایەخدانی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی ھەردو وڵات کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردو گەل بکات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP