نوسینگه‌ی سلێمانی داده‌خرێت

- 8/19/2019 1:50:00 PM 8337 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و به‌كارهێنانی گۆشتی به‌ستو بۆ قیمه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی نوسینگه‌ی سلێمانی له‌به‌ربه‌له‌دیه‌كه‌ داده‌خات.

به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نوسینگه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به‌فرۆشتنی مریشك و ماسی و گۆشتی سور-ی به‌ستو  پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بوه‌ و گۆشتی به‌ستوی بۆ قیمه‌ به‌كارهێناوه‌ ، كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ پێدراونیه هه‌روه‌ها بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان "مشك و جرج" له‌ شوێنه‌كه‌دا هۆكارێكی تره‌ بۆ داخستنی شوێنه‌كه‌.
له‌شوێنه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر 48 كیلۆ گرام گۆشتی به‌ستو له‌گه‌ڵ مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وه‌وره‌ی قیمه‌كردندا گیراوه‌

 

ئاماژە بەوەشکراوە، له‌شوێنه‌كه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر 48 كیلۆ گرام گۆشتی به‌ستو له‌گه‌ڵ مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وه‌وره‌ی قیمه‌كردندا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوبراوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی نوسینگه‌ی سلێمانی داده‌خرێت تا پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ده‌بێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP