پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتیەک کۆتایی بەژیانی خۆیهێنا

- 8/19/2019 1:43:00 PM 3854 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە.

علی جەمال قدوری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە گەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار ئاگادارکراینەوە لە حاڵەتێکی خۆکوژی، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری حاڵەتەکە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ه، ج، م) و لە دایکبوی 1986ە و "بە دەمانچە لە ماڵەکەی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆیهێناوە".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت،  لە ئێستادا تەرمە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە بەرەوامە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP