قایمقامى سلێمانى و كونسوڵى نوێى ئێران کۆبونەوە
کونسوڵی ئێران: كارده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێم

- 8/19/2019 12:29:00 PM 1777 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقانى سلێمانى و كونسوڵى نوێى ئێران لە سلێمانی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و كلتورى و فه‌رهه‌نگییه‌كانى نێوان هه‌ردولایان تاوتوێكرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ كرده‌وه‌.

مه‌هدی شوشته‌ری، كونسوڵی نوێى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ سه‌ردانى قایمقامیه‌تى سلێمانى كرد و له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د قایمقامى سلێمانى  پێشوازى لێكرا و باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانى و ئابورى و كلتورییه‌كان كرد و هه‌ردولاش هاوڕابون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌.
هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوى كلتورى و فه‌رهه‌نگى و بازرگانى و ئابورى كۆیان ده‌كاته‌وه‌ 

 

قایمقامى سلێمانى لە کۆبونەوەکەدا رایگه‌یاند، "هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوى كلتورى و فه‌رهه‌نگى و بازرگانى و ئابورى كۆیان ده‌كاته‌وه‌ و وه‌ك حكومه‌تى خۆجێى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌سود و قازانجى هه‌ردوو گه‌لى دۆستى تێدا بێت". 
خوازیارى ئه‌وه‌ین هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ پێخستنى كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێراندا هه‌یه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "خوازیارى ئه‌وه‌ین هه‌نگاوى زیاتر بنرێت بۆ پێخستنى كۆى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامى ئێراندا هه‌یه‌".

قایمقامى سلێمانى داواشى له‌ كونسوڵى ئێران له‌ سلێمانى كرد له‌ هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و مه‌وادى خۆراكى ره‌چاوى كوالێتى و جۆرى بكرێت و هانى باشترین كۆمپانیا ئێرانییه‌كانیش بدرێت له‌ سلێمانى و كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.

هاوکات مه‌هدی شوشته‌ری، كونسوڵی نوێى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند، خۆشحاڵن به‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ كلتورى و بازرگانیه‌ى كه‌ له‌ نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌.
كۆمارى ئیسلامى ئێران خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ بره‌وى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بدرێت و له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كارئاسانى ته‌واو بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان بكرێت

 

جه‌ختیشى له‌ په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرده‌وه‌ و وتی، "كۆمارى ئیسلامى ئێران خوازیارى ئه‌وه‌یه‌ بره‌وى زیاتر به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بدرێت و له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كارئاسانى ته‌واو بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان بكرێت".
كارده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان

 

كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رونیشیکردەوە، "كارده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى چوار ده‌روازه‌ى سنورى دیکە له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى".  


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP