ئیمامئۆغڵو لەسەر دورخستنەوەی سەرۆك شارەوانیەكانی باكوری كوردستان هاتەدەنگ

- 8/19/2019 12:21:00 PM 6009 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لەسەر دورخستنەوەی هاوسەرۆكی شارەوانیەكانی ئامەد و ولن و ماردین هاتەدەنگ و رایگەیاند، هەژمارنەكردنی خواستی گەل قبوڵنەكراوە.

ئەو كارەی بە نادیموراسی ناوبرد

ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لەسەر پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ئەمرۆ دوشەممە لەسەر دورخستنەوی هاوسەۆكی هەریەك لە پارێزگاكانی ئامەد و وان و ماردین-ی باكوری كوردستان هاتەدەنگ و ئەو كارەی بە نادیموراسی ناوبرد.

هەرگیز بە دیموكراسی و رێكارەكانی دیموكراسی هەڵناسەنگێندرێن

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو نوسیویەتی " بە بیانوی (قەییومیەكان) دورخستنەوەی ئەو سەرۆك شارەوانیانەی لە 31ی ئازاردا بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردراون لە هەریەك لە دیاربەكر و وان و ماردین، هەرگیز بە دیموكراسی و رێكارەكانی دیموكراسی هەڵناسەنگێندرێن".

پشتگوێخستنی ویستی گەل قەبوڵنەكراوە

لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا ئیمامئۆغڵو ئاماژەی بەوەشكردوە "هەژمارنەكردن و پشتگوێخستنی خواست و ویستی گەل، هەڵوێستێكی قەبوڵنەكراوە".



ئەو بڵاوكراوەیەی ئیمامئۆغلو، پاش گەمارۆدانی هەرسێ شارەوانی ئامەد و وان و ماردین-ی باكوری كودستان دێت لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هاوسەرۆكی ئەو شارەوانیانە لە كارەكانیان دورخرانەوە و دەستبەجێ حكومەتی ئەنقەرە سێ كەسی دیكەی خستە شوێنەكانیان. 


نیشانەکردن :

#تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP