سوریا: هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ به‌هاناوه‌چونی گروپه‌ تیرۆریسته‌كان سنوریان به‌زاندوه‌

- 8/19/2019 11:53:00 AM 4716 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگەیاند، هێزی سه‌ربازی توركیا بۆ به‌هاناوه‌چونی گروپه‌ تیرۆریسته‌كان سنوری سوریایان به‌زاندوه‌ و به‌ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون له‌ گونده‌واری ئیدلب دەچن.
كاروانێک سه‌ربازی توركیا هاتونه‌ته‌ ناو سنوری سوریا و به‌ ئاڕاسته‌ی خان شه‌یخون رۆیشتون

 

ئاژانسی سانا-ی فەرمی حکومەتی سوریا لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتەکە بڵاویکردەوە، "كاروانێک سه‌ربازی توركیا هاتونه‌ته‌ ناو سنوری سوریا و به‌ ئاڕاسته‌ی خان شه‌یخون رۆیشتون، بەمەبەستی بەهاناوەچونی تیرۆریسته‌كانی به‌ره‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نوسره‌)".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سوپای تورکیا نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ کە توركیا پاڵپشتیی ته‌واوی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات لە سوریادا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه‌ قیزه‌ونه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی سووریا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن

 

ئەوەشی خستوەتەڕو، "به‌توندی ده‌ستوه‌ردانی توركیا سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و پێشێلكارییه‌ قیزه‌ونه‌ی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی سووریا له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن".
ئه‌و ره‌فتاره‌ دوژمنكارانه‌یه‌ی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیراده‌ و سوربونی سوپای سوریا نابێت بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان 

 

سەرچاوەکە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رونیکردوەتەوە، "ئه‌و ره‌فتاره‌ دوژمنكارانه‌یه‌ی توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئیراده‌ و سوربونی سوپای سوریا نابێت بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان له‌ خان شه‌یخون و ناوچه‌كانی دیكه‌، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌واوی خاكی سووریا له‌ تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه‌".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP