کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/19/2019 11:24:00 AM 5948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 41 پلە دەبێت و نزمترین 26 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 42 پلە و نزمترین 28 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ دوشەممە لە دهۆك بەرزترین 41 پلە و نزمترین 25 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 43 پله‌ی سه‌دی و نزترین 30 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 42، سلێمانی 42، دهۆك 41، كه‌ركوك 44 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP