فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی بۆردومانی سەنگەسەر و خواكوڕك ده‌كه‌ن

- 8/19/2019 10:40:00 AM 2880 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بەیانی ئەمڕۆ به‌ چڕی بۆردومانی چەند ناوشەیەکی سەنگەسەر و خواكوڕك-یان کرد.

نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سەنگەسەر رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی بۆردومانی گوندی بۆڵێی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەریان کردوە و دو کەس برینداربون.
برینی یەکێک لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکەی سوپای تورکیاوە برینداربوە سەختە

 

بەپێی وتەی شایەتحاڵێک بۆ خەندان لە شوێنی روداوە، برینی یەکێک لەو کەسانەی بەهۆی بۆردومانەکەی سوپای تورکیاوە برینداربوە سەختە.
"لە کاتژمێر ‌7:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆوە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە بۆ سەر برادۆست بەردەوامە

 

هاوکات سەرچاوەیەک لە سنوری برادۆست بە خەندان-ی راگەیاند، "لە کاتژمێر ‌7:40 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە".

ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازانی سوپای تورکیا گوندی سیران-یان لە سنوری برادۆست داگیرکردوە و دو گەنجیشیان بەناوەکانی عبدالقهار لەزگین مستەفا و جیهاد سلیم ئیسڤ رەسوڵ دەستگیرکردوە، کە تەمەنیان 21 ساڵ و 16 ساڵن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP