ئەو ژنە کوردەى کە وەک ئەندامى کۆمیتەى پارتی سۆشیال دیموکراتى سوید هەڵبژێردرا بۆ خەندان دەدوێت

- 8/19/2019 9:51:00 AM 2167 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە کۆنگرەى هەڵبژاردنى ئەندامانى کۆمیتەى یەکێتى ژنانى سۆشیال دیموکرات، کە لە رۆژى هەینى رابردو دەستىپێکرد و دوێنێ کۆتایی هات، ژنە کوردێک بۆ جارى دوەم  وەک ئەندامى کۆمیتەکە هەڵبژێردرایەوە.
تەوەرە سەرەکیەکانى کۆنگرەکە دەربارەى یەکسانى رەگەزى توندوتیژى بەرامبەر ئافرەتان و ژینگە بون

 

تەوەرە سەرەکیەکانى کۆنگرەکە دەربارەى یەکسانى رەگەزى توندوتیژى بەرامبەر ئافرەتان و ژینگە بون، تیایدا  نزیکەی 50 پێشنیازی تایبەت بە پرسەکانی ژنان پەسەندکران.
کۆنگرەکە لە نوێنەرانى هەمو شارەکانى سویدى پارتى سۆشیال دیموکرات پێکهات بو، کە ژمارەیانى لە 100 کەس زیاتر بوە

 

تارا توانا، ئەو ژنە کوردەى کە وەک ئەندامى کۆمیتەى یەکێتى ژنانى سۆشیال دیموکرات هەڵبژێردرابو لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ خەندان باسى لە چۆنیەتى ئەنجامدانى کۆنگرەکە کرد و وتى، "کۆنگرەکە لە نوێنەرانى هەمو شارەکانى سویدى پارتى سۆشیال دیموکرات پێکهات بو، کە ژمارەیانى لە 100 کەس زیاتر بوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنگرەکەیاندا یەکێک لەو بڕیارانەى داویانە ئەوە بوە کە کارێک بکەن وڵاتى سوید چەک نەفرۆشێت بە وڵاتانى دیکە.

لەبارەى کارکردنیان بۆ پرسەکانی تایبەت بە ژنانی کوردستان و ئەو تاوانانەی بەرامبەر ژنانی کورد کراون، تارا توانا رونیکردەوە، "وەک کارێک تایبەت بە مەسەلەى کورد هیچ پێشنیارێکمان نەکردوە لە کۆنگرەکەدا، ئێمە بۆ هەمو وڵاتانى ژێردەستەى جیهان کاردەکەین و جیاوازی ناکەین لە نێوان ژنانی نەتەوە جیاوازەکان، کار لەسەر پرسەکانی جیاوازی جێندەری و سۆڵیداری و ئەو پرسانە دەکەین، کە لەسەر ئاستی جیهان بەرۆکی ژنانی گرتوە بە بێ جیاوازى کلتورى و ئاینى و رەگەزى".

جگە لە تارا توانا، چوار کوردى دیکە خۆیان بەربژێر کردبو بۆ ئەندامی کۆمیتەی ژنانی پارتی سوسیال دیموکراتی سوید، کە بەگەورەترین کۆمیتەی ژنانی پارتەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
تارا توانا، ساڵى 1991 لەگەڵ خێزانەکەیدا رویانکردوەتە وڵاتى سوید، خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى تەکنەلۆژیا

 

تارا توانا، ساڵى 1991 لەگەڵ خێزانەکەیدا رویانکردوەتە وڵاتى سوید، خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە بوارى تەکنەلۆژیا، ساڵى 2017 بۆ یەکەمجار وەک ئەندامى کۆمیتەى ژنانى پارتى سۆشیال دیموکراتى سوید هەڵبژێردراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP