خاوەنی فیلمی "میسی بەغداد" خەڵاتکرا

- 8/19/2019 9:39:00 AM 1156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەهیم عومەر خەلیفە، سینەماکاری کورد و براوەی زیاتر لە 100 خەڵاتی سینەمایی، لە رێورەسمێکدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی سینەما و شانۆی عێراق لە بەغدا رێزی لێنرا و خەڵاتکرا.

رێورەسمی ریزلێنانەکە بە چاودێری وەزیری رۆشنبیری و شوینەواری عێراق و لە ژێرناوی "شەوانی سینەمایی"، لە شانۆی نیشتمانی لە بەغدا بەڕێوەچو و ژمارەیەک کەسایەتی هونەری و رۆشنبیریی عێراقی ئامادەی بون.
 دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی زاگرۆس نمایشکرا 

 

بەر لە رێورەسمی خەڵاتکردنەکە، دوایین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کوردە بەناوی "زاگرۆس" نمایشکرا و دواتر لەلایەن د. ئەحمەد موسا، بەڕێوبەری سینەما و شانۆ رێزی لێنرا.

فیلمی درێژی سینەمایی "زاگرۆس" نۆ خەڵاتی لە فێستیڤاڵە سینەماییەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی گەورەی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی گێنت لە بەلجیکا.
سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەستهێناوە

 

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵکی زاخۆیە و لە بەلجیکا دەژی و ماستەری لە سینەما لەو وڵاتە بەدەستهێناوە، ئێستا ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی فیلمە لە ئۆسکار.

ئەو سینەماکارە دو فیلمی گەیشتونەتە قۆناخی پێش کۆتایی خەڵاتەکانی ئۆسکار وەک باشترین کورتەفیلم، کە لە کورتەلیستی 15 و 10 کورتەفیلمە کاندیدکراوەکاندا بونە بۆ خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی ئۆسکار.
ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتوە

 

ئەو دەرهێنەرە کوردە پێشتر لەرێگەی کورتەفیلمی "میسی بەغداد"، "وڵاتی پاڵەوانان" و "نێچیرڤانی خراپ"، زیاتر لە سەد خەڵاتی وەرگرتوە.

بەهۆی وەرگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵات، ئەو دەرهێنەرە توانی ریکۆردی وەرگرتنی زۆرترین خەڵات وەک سینەماکارێک لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و بەلجیکا تۆماربکات.
میسیی بەغدا باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە

 

"میسیی بەغدا" باس لە منداڵێک دەکات کە هەرچەند خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام حەز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هەیە و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییە.

سەهیم عومەر سەرقاڵی ئەوەیە کورتەفیلمی "میسی بەغدا" وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبێنێت و لە شوباتی 2020 کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP