پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتباری‌ روداوەکەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ چەمچەماڵ دەستگیرکرا

- 8/19/2019 9:18:00 AM 33969 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتباری‌ روداوەکەی‌ شەوی‌ رابردوی‌ چەمچەماڵ دەستگیرکرا.

کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی‌ شەوی‌ رابردو، ماتۆر سوارێک تەقە لەکارمەندێکی‌ بەنزینخانە دەکات لەقەزای‌ چەمچەماڵ‌و دەیکوژێت‌و ئەو پارەیەی‌ پێی‌ بوە دەیدزێت.

 کاتژمێر 4:00ی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت‌

 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "پاش گەیشتنی‌ تیمەکانی‌ بەڵگەی‌ تاوان‌و مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بۆ شوێنی‌ روداوەکەو دەستپێکردنی‌ لێکۆڵینەوەکان، کاتژمێر 4:00ی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بکرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکەو ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەکەی‌ پێ ئەنجامداوە".

بکوژەکە ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ صمودی‌ سەر بەقەزای‌ کەلارە

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "کوژراوەکە ناوی‌ (ز، ک، ع)و لەدایکبوی‌ 2003 یەو بکوژەکەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ 2000و دانیشتوی‌ ناحیەی‌ صمودی‌ سەر بەقەزای‌ کەلارەو بەمەبەستی‌ سەردانیکردنی‌ خوشکێکی‌ چوەتە چەمچەماڵ، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 406 راگیراوەو دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP