پەرلەمانتارێک: پارەی مانگانەی یەک شوێن لە هەرێم زیاتر لە سێ سەرۆکایەتیەکە و هەمو وەزارەتەکانی دیکە

- 8/19/2019 9:11:00 AM 21708 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا.

یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی سلێمانی کردوە، رایگەیاندوە، "یەک شوێن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی مانگانەی زۆرزیاترە لە پارەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجومەنی دادوەری و 23 وەزارەت و دەستە و دەزگا، ئەو شوێنەش خانەنشینی سەربازیە کە بەشێوەیەکی نایاسایی کراوە لە ئێستادا حەوت ناوەند و دامودەزگای هەیە، کە تەنها دو شوێنیان حکومین و پێنج شوێنەکەی دیکە حزبین و تا ئێستا خەڵک بە لێشاو خانەنشین دەکەن".

مانگانە موچەی خانەنشینی ئەمانە 107 ملیار دینارە، واتا ساڵانە بڕی یەک ترلیۆن و 248 ملیار دینار موچەی خانەنشینییە

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، مانگانە موچەی خانەنشینی ئەمانە 107 ملیار دینارە، واتا ساڵانە بڕی یەک ترلیۆن و 248 ملیار دینار موچەی خانەنشینیە، یەکێک لە بوارەکان کە ناعەدالەتی تێدایە خانەنشینی سەربازیە لەگەڵ خانەنشینکردنی کەسانێک کەلەو بوارەدا نەبون.

ماوەی ساڵێک و شەش مانگ سەرقاڵی ئەو دۆسیەیە بوم و هەمو چارەسەرێکیشم ئامادەکردوە و رەوانەی حکومەتم کردوە، بەڵام حکومەت نەیویستوە چارەسەری بکات

 

سۆران عومەر دەشڵێت، "ماوەی ساڵێک و شەش مانگ سەرقاڵی ئەو دۆسیەیە بوم و هەمو چارەسەرێکیشم ئامادەکردوە و رەوانەی حکومەتم کردوە، بەڵام حکومەت نەیویستوە چارەسەری بکات، چونکە زۆرینەی ئەو ناعەدالەتیە بۆ ئەندامانی هەردو حزب کراوە".

رونیکردەوە، "تەنها لە ساڵی 2013 دا کە ساڵی هەڵبژاردن بوە 27 هەزار کەس بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کراون".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP