ئەو تۆمەتبارەی لەكەركوك هەڵهات لە هەولێر دەستگیردەكرێتەوە

- 8/18/2019 11:31:00 PM 8691 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،ئەو تۆمەتبارەی سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەردا درابو، دوای هەڵهاتنی لە كەركوك لە هەولێر دەستگیركرا.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"دوای ڕاکردنی تۆمەتبارێک لە پارێزگای کەرکوک، کەوا بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ دەركرابو بە پێی ماددەکانی (456، 443، 267)، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکرا".

توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کرایەوە

 

پۆلیسی هەولێر دەڵێت،"دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە ڕاکردنی ئەو تۆمەتبارە، تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بەسەرپەرشتی (مقدم/ سالار صالح احمد) بەهاوکاری لەگەڵ چەند پۆلیسێک توانیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP