هاتوچۆی سۆران ئاماری روداوەكانی رۆژانی پشوی جەژنی راگەیاند

- 8/18/2019 10:59:00 PM 976 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئامارى روداوەکانى رۆژانى جەژنى لە سنورەكەی راگەیاند.

لەو پرێس كۆنفرانسەدا، رائید، دلاوەر لەتیف یەحیا، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكان لە هاتوچۆی سۆران ئاماری روداو و چالاكیەكانی پشوى رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌ سنوری به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی سۆران،له‌ هه‌ر چوار قه‌زاكانی سۆران، رواندز، مێرگه‌سور،چۆمانی ڕاگەیاند.

رائید دلاوەر رایگەیاند،"لە رۆژانی پشوی جەژندا (4 ) روداوی هاتوچۆ رویانداوه‌ و بەو هۆیەوە (3) كەس برینداربون و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ حاله‌تی مردن نه‌بوه‌"


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP