سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ته‌قينه‌وه‌كەی قامیشلۆ ئیدانە دەكات

- 8/18/2019 10:54:00 PM 1242 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ئیدانەی تەقینەوەكەی شاری قامیشلۆ ۆ تەقینەوەی مینێكی لە حەسەكە كرد.

به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيه‌ ده‌كه‌ین

ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەنداویكدا سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی شاری قامیشلۆ-ی كرد و رایگەیاند "به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تيرۆرستيه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ تيرۆرستانى داعش  له‌ قامشلۆ‌ ئه‌نجامياندا و زيانى گيانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه‌".

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراستەی كه‌سوكارى قوربانيان ده‌كه‌ين 

ئاماژە بەوەشكراوە "بە هەمانشێوە سەركۆنەی تەقینەوەی بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا دەكەین لە حەسەكە، كە بوە هۆی برینداربونی كەسێك و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراستەی كه‌سوكارى قوربانيان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوچاكبونه‌وه‌ش بۆ برينداران و به‌ركه‌وتوانی هەردو روداوەكە ده‌خوازين".

سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆرستيه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ڕاسته‌قينه‌ن

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوڵى تيرۆریستانى داعش و كاره‌ تيرۆرستيه‌كانيان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسى ڕاسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى زياتر و كارى جدديترە بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و له‌ناوبردنيان".


نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP