پەنابەرێک چیرۆکی 11 شەو و ڕۆژ لە ناو دەریادا دەگێڕێتەوە

- 8/18/2019 10:20:00 PM 12404 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

محەمەد ئادەم، ئەو كوڕە گەنجەیە كە دوای 11 شەو و رۆژ مانەوەی لەناو دەریادا، دواجار رزگاری دەبێت.

ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، بڵاویكردوەتەوە،"محەمەد ئادەم، ماوەی 11 ڕۆژ لە ناوەڕاستی دەریای ناوەڕاستدا لە ژێر تیشکی بەهێزی خۆردا بەبێ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ماوەتەوە لە ژیاندا".

محەمەد تا کە ڕزگاربوی ناو بەلەمێکی چوپ بوە کە 15 پەنابەری تێدابوە

 

بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، محەمەد تا کە ڕزگاربوی ناو بەلەمێکی چوپ بوە کە 15 پەنابەری تێدابوە، لە کەناراوەکانی لیبیاوە بەنیازبون بەرەو کەناراوەکانی ئەوروپا بڕۆن بەرەو ژیانێکی باشتر، بەڵام جگە لە محەمەد سەرجەم پەنابەرەكانی دیكە خنكاون.

لەئیستادا لە نەخۆشخانەی مالتا لە توركیا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە

 

محەمەد ئادەم تەمەنی 38 ساڵە و خەڵکی وڵاتی ئەسیوبیایە، لەئیستادا لە نەخۆشخانەی مالتا لە توركیا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

ۆژانە ئەو پەنابەرانەی لەگەڵی بون لەناو دەریادا لەترس و لە برسا گیانیان لەدەستداوە

 

محەمەد بە هێزەكانی پۆلیسی دەریاوانی وتوە، 15 پەنابەربون بۆ ماوەی پێنج شەو بەناو دەریادا ڕۆیشتون پاشان بەنزینیان لێبڕاوە، ڕۆژانە ئەو پەنابەرانەی لەگەڵی بون لەناو دەریادا لەترس و لە برسا گیانیان لەدەستداوە.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP