سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

- 8/18/2019 9:51:00 PM 1572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری عێراق، پێشوزایكرد لە باڵیۆزی ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و لەمیانی كۆبونەوەیاندا پەیوەندیەكانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێكرا.

په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات باسی لێوەكرا

دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەغدا پێشوازیكرد لە ماسیۆ تیوڵەر، باڵیۆزی ویلاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و له‌میانی دیداره‌كه‌دا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات باسی لێوەكرا.

پێویستە ئاڵۆزیه‌كان هێوربكرێنەوە

 

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان تاوتوێكرا و هەردولا دوپاتیانكردەوە "پێویستە ئاڵۆزیه‌كان هێوربكرێنەوە و بۆ كۆتاییهێنان بە گرژیەكانی ناوچه‌كه رێگەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر، تا ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھاندا پارێزراوبێت".

 

لە هەمانكاتدا چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ئاسۆی هاریكاری له ‌گشت بواره‌كان له ‌پێناو خزمەتکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردو وڵات دوپاتكرایەوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP