منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ بەهۆی تەزوی کارەباوە گیان لەدەستدەدات

- 8/18/2019 9:25:00 PM 4930 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، کچێکی تەمەن 6 ساڵ لە خانویەکی نزیک ماڵەکەیان تەزوی کارەبا لێی داو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لەکاتێکدا بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان چۆتە ناو ئەو خانوەی کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،"مناڵەکە ناوی ( ع،ر) بەڕەگەز عەرەبە، لەکاتێکدا بۆ یاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەکەکەیان چۆتە ناو ئەو خانوەی کە هەیکەلە و تەواو نەکراوە، تەزوی کارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت،"تەرمی مناڵەكە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دواتر گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP