بەپەلە

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران دەكات

- 8/18/2019 8:33:00 PM 1299 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە،2019/8/18 سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح،  لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێکی یاوەری. 
لە كۆبونەوەیەكدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا

 

بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى سەروکایەتى عێراق کە وێنەیکى گەیشتۆتە خەندان، لە كۆبونەوەیەكدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان هەردو  وڵات بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا و جەختیش لە پێویستی ھێورکردنەوەی  ئاڵۆزییەکان و بەھێزکردنی ئاسایش و ئاشتەوایی لەناوچەکەدا کرایەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP