بە ڤیدیۆ.. سەرۆك بەرهەم ستایشی هێزە چەكدارەكانی عێراق و لەناویشیاندا پێشمەرگە دەكات

- 8/18/2019 7:57:00 PM 1486 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆك كۆماری عێراق، لە نوێترین بڵاوكراوەیدا ستایشی رۆڵی هێزە چەكدارەكانی عێراق و پێشمەرگە دەكات لە روبەڕوبونەوەی تیرۆر و قوربانیدان بە ژیانیان.

پاش بەسەركردنەوەی وەزارەتی بەرگری عێراق، دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق   ئەمڕۆ یەكشەممە لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی "با پێكەوە قوربانیانی دامەزاراوە سەربازیەكانی عێراق بنرخێنین".

ئاماژەی بەوەشكردوە "پێویستە هەمومان قوبانیدانەكانی سەرجەم دامەزراوە سەربازی و ئەمنیەكانمان لە پێشمەرگە و هێزەكانی پۆلیس و حەشدی شەعبی بنرخێنین لە بەرگریكردنیان لە نیشتیمان و هاونیشتیمانیانمان، لەگەڵ روبەڕوبونەوەیاندا دژ بە تیرۆر".

 

لە پەیامێكیشیدا بۆ ئەو هێزە چەكدارانە دكتۆر بەرهەم رایگەیاندوە "قوربانیەكانتان گەورەیە و جێگەی شانازی گەلی عێراقە، سوپای نیشتیمانی سیاسەت بەرزترە و پارێزەری دەستورە، هاوكات كۆڵەكەی عێراقە و بنچینەیە بۆ داهاتوی". 

ئەمڕۆ یەكشەممە، دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق وەزارەتی بەرگری بەسەرکردەوە و جەختی لەوەکردەوە، پێویستە سوپا بەردەوام بێت لە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و دوبارە سەرھەڵنەدانەوەی داعش لە عێراقدا.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP