لەبەر ساندویچێک کوشتیان

- 8/18/2019 3:38:00 PM 10698 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاگردێک لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی پیتزا لە نزیک شاری پاریس لەلایەن کڕیارێکەوە کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری independentی بریتانی، ئێوارەی رۆژی هەینی شاگردێکی تەمەن 28 ساڵان لەلایەن یەکێک لە کڕیارەکانەوە کوژرا، دوای ئەوەی کڕیارەکە توڕەببو بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیدا مایەوە، تەقەی لە شاگردەکە کرد.

لەگەڵ ئەوەی ئەمبولانس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی روداوەکە بۆ ئەوەی ژیانی شاگردەکە رزگاربکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی گولەکە ئاراستەی شانی کرابو راستەوخۆ لە کاتی روداوەکە ژیانی لەدەست دا.


یەکێک لە خانمە کڕیارەکان بە فرێنچ میدیای راگەیاند، "کە ئەوێ ڕێستۆرانتێکی هێمن بوە، ماوەیەکی کەمە کراوەتەوە و تائێستا هیچ کێشەیەک لەو شوێنە روینەداوە".

دوابەدوای روداوەکە پۆلیس بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد، کە راستەخۆ دوای روداوەکە هەڵاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP