بەپەلە

وێستگەیەکی ئەتۆمی روسیا دەکوژێتەوە
سیستمی سەلامەتی کێشەیەکی تێدایە

- 8/18/2019 3:29:00 PM 2265 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
پاش ئەوەی وەڵامێکی هەڵەی سیستمی سەلامەتی داوەتەوە، وێستگەی ئەتۆمی (بلۆکی 4) کوژێنراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای دامەزراوەی (رۆساتۆم) کەسەر بە وێستگەی ئەتۆمی روسی (بلۆکی 4 بیلۆیارسک)یە رایگەیاندوە  سیستمی سەلامەتی وێستگەکە  کێشەیەکی خوێندۆتەوە و بەهۆیەوە وێستگەکە کوژێنراوەتەوە.

دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە پرۆسەی کوژاندنەوەی وێستگە ئەتۆمییەکە بەهاوکێشەیەکی ئەندازەیی ئاسایی بوە و تیشکدانەوەی دەوروبەری وێستگەکەش لەئاستێکی ئاساییدابوە و هیچ گرفتێکی نیە.

ئەو وێستگەیە ساڵی 1964 دامەزراوە و یەکێکە لەوێستگە ئەتۆمییە گرنگەکانی روسیا کە بونی هەر گرفتێک تێیدا جیهان روبەروی مەترسی دەکاتەوە.

مانگی رابردوش بەهۆی شۆرتێکی کارەباییەوە سێ یەکەی وێستگەیەکی ئەتۆمی لەباکوری رۆژئاوای مۆسکۆ کوژێنرایەوە و دواتر خرایەوە کار.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP