سلێمانى؛ له‌ شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ نۆ هەزار هاوبه‌شى نوێی كاره‌با وەرگیراوە

- 8/18/2019 2:46:00 PM 844 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگی رابردودا زیاتر له‌ نۆ هەزار هاوبه‌شى نوێی كاره‌با وەرگیراوە.
لە شەش مانگی رابردودا هاوبه‌شانى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ى به‌رچاو زیادیكردوه‌ كه‌ نۆ هەزار و 148 هاوبه‌ش بوه‌

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى له‌ 1-1-2019 تا 31-6-2019 هاوبه‌شانى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ى به‌رچاو زیادیكردوه‌ كه‌ نۆ هەزار و 148 هاوبه‌ش بوه‌.
كۆى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌ سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى گه‌یشتوەته‌ 594 هەزار و 647 هاوبه‌ش

 

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌پێى ئاماره‌كانى به‌شى فرۆشتنى وزه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، كۆى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌ سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى گه‌یشتوەته‌ 594 هەزار و 647 هاوبه‌ش، له‌ كاتێكدا له‌ 31-12-2018 بریتیبوه‌ له‌ 585 هەزار و 499 هاوبه‌شى كاره‌با.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ئێستادا 500 هەزار و 602 هاوبەشی ماڵان و 69 هەزار و 601 هاوبەشی بازرگانی و حەوت هەزار و 887 هاوبەشی پیشەسازی و هەشت هەزار و 941 هاوبەشی کشتوکاڵی و حەوت هەزار و 447 هاوبەشی میری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP