دەرچونی بریتانیا بەبێ رێکەوتن ئەو وڵاتە روبەروی قەیرانی خۆراک و دەرمان دەکاتەوە

- 8/18/2019 2:43:00 PM 1878 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆکیومنتە نهێنییەکانی بەرپرسانی بریتانیا ئاماژەیان بەوەکردوە ئەگەر وڵاتەکەیان بەبێ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوەی یەکێتییەکە ئەوا بەهۆی کێشەی سنورەکانی ئایرلەندا روبەروی قەیرانی خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی دەبنەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، رۆژنامەی سەندەی تایمزی بریتانی چەند دۆکیومنتێکی فەرمی بەرپرسانی بریتانیای بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکەن ئەگەر وڵاتەکەیان بەبێ رێکەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوەی یەکێتییەکە ئەوا بەهۆی کێشەی سنورەکانی ئایرلەندا روبەروی قەیرانی خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی دەبنەوە.
پێشبینی بەرپرسانی بریتانیا بۆ ئەو پرسە خراپترین سیناریۆی دەرچونی بریتانیایە

سەندەی تایمز ئاماژەی بەوەشکردوە پێشبینی بەرپرسانی بریتانیا بۆ ئەو پرسە خراپترین سیناریۆی دەرچونی بریتانیایە کە دەرچونە لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتن.

دۆکیومنتە فەرمییەکان رونکردنەوەی زیاتریان داوە و ئاماژە بەوەدەکەن کە لەسەدا 85ی ئەو لۆرییانەی کە لەسنورەکانی ئایرلەنداوە دەپەڕنەوە سێ مانگیان پێدەچێت تا لەگەڵ نەریتی فەرەنسی رادێن و رێگەکان ئاسایی دەبێتەوە.

لەئێستادا بریتانیا لەقەیرانێکی دەستوری وڵاتەکەی نزیکبوەتەوە بەوپێیەی سەرۆک وەزیرانی تازەهەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە بەڵێنی دەرچونی وڵاتەکەی بەبێ رێکەوتن داوە ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ئامادەنەبێت بۆ رێکەوتنێکی دیکە.

نیشانەکردن :

#برێکزیت_Brexit

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP