سوپای پاسداران: بونی ئەمریکا و بریتانیا مەترسی گەورە بۆ وڵاتانی کەنداو دروستدەکەن

- 8/18/2019 2:00:00 PM 1230 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-
فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکەنداو رایگەیاند بونی ئەمریکا و بریتانیا لەکەنداو بەواتای نائارامی دێت.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ شەممە عەلی رەزا تەنگسیریی فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکەنداو رایگەیاندوە بونی ئەمریکا و بریتانیا لەکەنداو نائارامی دەهێنن.
ئەگەر شتێک روبدات بۆ ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە دەهێنرێنە ناوچەکە وڵاتانی کەنداو ئاوی خواردنەوەشیان نابێت

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هۆشداریشی داوە ئەگەر شتێک روبدات بۆ ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە دەهێنرێنە ناوچەکە و هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین وڵاتانی کەنداو ئاوی خواردنەوەشیان نابێت.

راشیگەیاندوە ئێران هیچ کێشەیەکی ئاوی خواردنەوەی نیە، بەڵام وڵاتانی کەنداو بەرێگەخۆشکردن بۆ هێنانی کەشتی جەنگی بریتانیا و ئەمریکا خۆیان لەمەترسییەکی گەورە نزیکدەکەنەوە.

لەبارەی دابینکردنی ئاسایش بۆ ناوچەکە، ئەو فەرماندەیەی ئێران راشیگەیاند، ئێران و وڵاتانی کەنداو لەتوانایاندایە ئاسایش بۆ ناوچەکە دابینبکەن.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP