توركیا ئیدانه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی كابول دەکات

- 8/18/2019 1:59:00 PM 691 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئیدانه‌ی هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی كابول دەکات و دەڵێت، بەهۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێرشێكی تیرۆریستییدا "خه‌م و په‌ژاره‌ دایگرتوین".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگەیاندوە، "به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س له‌ هێرشێكی تیرۆریستییدا له‌ كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، خه‌م و په‌ژاره‌ دایگرتوین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌م هێرشه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی بێتاوانی كردوه‌ته‌ ئامانج به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، داوای لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هیوای زو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین و سه‌ره‌خۆشیی له‌ حكومه‌تی دۆستی ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانستانی برا ده‌كه‌ین".

شەوی رابردو تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەکابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا رویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 63 کەس کوژران و 182 کەسی دیکەش برینداربون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP