ئاسایشی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سێ كۆنتێنه‌ر هێلكه‌ی راگەیاند

- 8/18/2019 12:06:00 PM 2846 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، لە دو رۆژی رابردودا توانیویانە له‌ مه‌رزى باشماخ سه‌ر به‌ پێنجوێن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 65 ته‌ن هێله‌كه‌دا، كه‌ له‌ سێ ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆنتێنه‌ردا باركرابون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتن و بنەبڕكردنى هه‌مو جۆره‌ مه‌وادێكى قه‌ده‌غه‌كراو هێزه‌كانمان توانیان ڕۆژانى 17 و 18ی ئەم مانگە له‌ مه‌رزى باشماخ سه‌ربه‌ پێنجوێن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 65 ته‌ن و 100 كیلۆ هێله‌كه‌دا كه‌ له‌ سێ ئۆتۆمبێلى جۆرى كۆنتێنه‌ر دا باركرابون".

ئاماژە بەوەشکراوە، هێلەکەکان هێنرابونە ناو هه‌رێمى كوردستان، كه‌ به‌پێی بڕیار و رێنماییه‌كان هێنانى هێلكه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و نابێت بهێنرێـته‌ ناو هه‌رێم.

ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى دەشڵێت، ده‌ست به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كان و باره‌كانیانیدا گیراوە بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى یاسا ره‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گومرگ بكرێن بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێکاره‌ یاسایی.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP