یاریدەدەرێکی باڵای ترەمپ: ترەمپ لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 دەکشێتەوە

- 8/18/2019 11:14:00 AM 3783 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
یاریدەدەرێکی باڵای پێشوی دۆناڵدترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لەمانگی ئاداری داهاتو لەپێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 دەکشێتەوە کاتێک دڵنیادەبێت هەڵنابژێردرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئیندیپێندنتی بریتانی، ئانتۆنی سکاراموکی بەڕێوەبەری پێشوی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی رایگەیاندوە مانگی ئاداری داهاتو دۆناڵد ترەمپ لەپێشبڕکێی سەرۆکایەتی دەکشێتەوە، چونکە نایەوێت تێکبشکێت و دڵنیادەبێت کە دەرناچێتەوە.
مانگی ئاداری داهاتو ترەمپ تێدەگات کە مەحاڵە دەربچێتەوە و بەوهۆیەوە خۆی پاشەکشە دەکات

لەوبارەیەوە ئانتۆنی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (ڤانیتی فێر) رایگەیاندوە، "مانگی ئاداری داهاتو ترەمپ تێدەگات کە مەحاڵە دەربچێتەوە و بەوهۆیەوە خۆی پاشەکشە دەکات."
 
ئانتۆنی رونکردنەوەی زیاتری داوە و رایگەیاندوە، ترەمپ خۆی زۆر پێگرنگە و کەسێکی خۆپەرستە، لەبەرئەوە بەرگەی ئەو ئیحراجییە ناگرێت کەداتاو زانیاری راپرسییەکان نیشانیدەدەن لەبارەی ئەنجامە پێشبینیکراوەکانی هەڵبژاردنی 2020.

نیشانەکردن :

#ترەمپ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP