کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 8/18/2019 10:29:00 AM 3438 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 40 پلە دەبێت و نزمترین 26 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 39 پلە و نزمترین 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە دهۆك بەرزترین 39 پلە و نزمترین 24 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 42 پله‌ی سه‌دی و نزترین 29 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی دوشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 41، سلێمانی 42، دهۆك 40، كه‌ركوك 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP