سلێمانی؛ كه‌باب و برژاوی میران داخرا

- 8/18/2019 9:45:00 AM 8278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن لیژنەکانیانەوە كه‌باب و برژاوی میران-یان داخستوە.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له‌ لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، كه‌باب و برژاوی میران داخراوە.
خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردوەته‌وه‌ و جارێكی دیکە له‌ به‌فرگر عه‌مباری كردوەته‌وه

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران بۆ چه‌ندینجار باڵی مریشكی خاوكردوەته‌وه‌ و جارێكی دیکە له‌ به‌فرگر عه‌مباری كردوەته‌وه، به‌وه‌ش به‌های خۆراكی له‌ده‌ست ده‌دات وزیان به‌ ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وجۆره‌ خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌خۆن.
 خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاری هێناوه ره‌ش و ژنگكردو بوه‌

 

نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی وتیشی، خاوه‌نی كه‌باب و برژاوی میران ئه‌و شیشه‌ی بۆ برژاندن به‌كاری هێناوه ره‌ش و ژنگكردو بوه‌، كه‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی ئاماژه ‌بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ژه‌نگ له‌ له‌شی مرۆڤدا ده‌نیشێت و سیسته‌می به‌رگری له‌ش تێكده‌دات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌وریاییه‌كه‌ی زۆره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه بكرێت، كه‌ بۆ خوارده‌مه‌نی به‌كاریده‌هێرێت.

ئەوەشی خستەڕو، هه‌روه‌ها نهۆمی ژێرزه‌مینی كه‌باب و برژاوی میرانی وه‌ك كۆگای عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی به‌كاری هێناوه‌، كه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌، بۆیه‌ به‌بریاری قایمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP