رێواز فایەق وەڵامی چالێنجەكەی مەسرور بارزانی دایەوە
سەرۆكی پەرلەمان چالێنجی لاهور شێخ جەنگی و فەرهاد ئەتروشی دەكات

- 8/18/2019 12:07:00 AM 27301 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە هەڵمەتی دارێك بچێنە و شارێك سەوز بكە كرد و دوای خۆشی داوای لە هەریەك لە لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیارى/زانیاری هەرێمی كوردستان و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك كرد بەشداری لە چالێنجەكە بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینەگەی سەرۆكی پەرلەمان، كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، "ئەمڕۆ شەممە 17ی ئابی 2019 د۰رێوازفائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە دروشمی دارێک بچێنە شارێک سەوزبکە وەک وەڵامێک بۆ داواكه‌ی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌شداریی له‌ چاڵنجی نه‌مامێك بچێنه‌ و شارێك سه‌وز بكه‌ كرد".
له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێكی ره‌مزی بێت و سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێر ئه‌نجامى بده‌ن، ببێته‌ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كانی دابین بكات

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"رێواز فایەق داوایکرد له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ هه‌ڵمه‌تێكی ره‌مزی بێت و سیاسییه‌كان و ده‌سته‌بژێر ئه‌نجامى بده‌ن، ببێته‌ هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجییه‌كانی دابین بكات و هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ قوتابخانه‌كان و زانكۆكان دۆستانى ژینگه‌ ساڵانه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن"

 

رێواس فایەق دەشڵێت،"بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ سنورى شارى شیرینی هه‌ولێر تێپه‌ڕێنێت و بگاته‌ شارو شارۆچکەکانی تری هەرێمی کوردستان، لێره‌وه‌ چاڵنجی هه‌ردو به‌ڕێزان لاهور شێخ جه‌نگی به‌رپرسی ده‌زگاى زانیاری له‌ ئاژانسی پاراستن و زانیارى له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سلێمانی هه‌مان هه‌ڵمه‌ت به‌ڕێوه‌ ببات، هه‌روه‌ها چاڵنجی به‌ڕێز فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگارى دهۆك ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مان هه‌ڵمه‌ت له‌و پارێزگایه‌ به‌ڕێوه‌ ببات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP