لەناو زەڵاتە ئامادەكراوەكەدا زیندەوەرێك دەردەكەوێت
ڕوداوەکە لە یەکێک لە ناوچەکانى واشنتن لە ئەمریکا رویداوە

- 8/17/2019 11:54:00 PM 14192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ناوچەیەكی واشنتن لە ئەمریكا، خێزانێك زەڵاتەیەكی لە قتونراو لە ماركێتێك دەكڕن، بەڵام كاتێك دەچنەوە ماڵەوە بۆقێكی زیندوی تێدایە.

چیرۆكەكە بەو شێوەیە بوە،  خێزانێك هەستاون بەکرینى زەڵاتەى ئامادەکراوی سەرداپۆشراو لە سوپەرمارکێتێکدا، دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، زەڵاتەكە لەسەر چێشتخانەی مەتبەخەكەیان دادەنێن.

دواتر کچێکى ماڵەکە هەست بە جوڵە و دەنگ دەکات لەنێو قتوەکەدا و دایکى ئاگاداردەکاتەوە کە شتێکى سەیر هەیە لە نێو زەڵاتەکەیاندا، کاتێک لەگەڵ دایکیدا لە زەڵاتەکە ورد دەبنەوە بۆقێکى زیندویان بەرچاو دەکەوێت کە خەریکى هەڵبەز و دابەزە لەنێو زەڵاتەکەدا.

بەپێی سەرچاوە میدیایەكانی ئەمریكا،"خێزانەکە وێنەو ڤیدۆیى زەڵاتە و بۆقەکەیان لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بڵاوکردوەتەوە و مارکێتەکەشیان توشیى لێپرسینەوەى یاسایی کردوە".

خێزانەکە دەڵێن،" ئێمە ویستومانە خواردنێکى تەندروست بخۆین بۆیە زەڵاتەمان کڕیوە، بەڵام لەوە تێناگەین چۆن ئەو کەسانەى کە زەلاتەکەیان لە قوتو کردوە هەستیان پێنەکردوە".

چاوەڕوان دەکرێت بەڕێوەبەرانى مارکێتەکە لەلایەن حکومەتەوە توشی سزاى قورس ببن بەهۆى کەمتەرخەمیانەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP