هاتوچۆی گەرمیان هۆشداریی دەداتە شۆفێرانی رێگەی شاخی بەرانان

- 8/17/2019 11:24:00 PM 1533 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی داخستنی تونێلی دەربەندیخانەوە، شۆفێران دەتوانن ڕێگەی شاخی بەرانان بەكاربهێنن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە لە داخستنی تونێلی دەربەندیخان و رایگەیاند،" ڕێگای شاخی "بەرانان"، لەئێستادا یەکێکە لەڕێگاکانی هاتوچۆکردن، ئەویش دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێگای تونێلی دەربەندیخان داخراو دەستکرا بەنۆژەنکردنەوەی"

بەوریاییەوە شۆفێری بکەن بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، چونکە ڕێگاکە ڕێگایەکی سەختە، پێچاو پێچی مەترسیداری تێدایە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان داوای لەشۆفێران كردوە بەوریاییەوە شۆفێری بکەن بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان، چونکە ڕێگاکە ڕێگایەکی سەختە، پێچاو پێچی مەترسیداری تێدایە، پێویستە شۆفێران هاوکاری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بکەن، بۆ ئەوەی لەپێچەکاندا بەئاسانی پێچ بکەنەوە و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت، تاکو ڕێگای تونێلەکە دەکرێتەوە و پرۆسەی ئیشکردن تێیدا کۆتایی دێت".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP