دەزگاى ئیسا باشترین مۆبایلەکانى ئەمساڵى هەڵبژارد

- 8/17/2019 10:59:00 PM 11531 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگاى ئیسا دەزگایەکى تەکنەلۆژى جیهانیە و لە زیاتر لە 29 دەوڵەت چالاکی ئەنجامدەدات و خاوەنى یەکێک لە گرنگترین سایتە تەکنەلۆژیەکانە.

دەزگاى ئیسا ساڵانە هەڵدەستێت بە دیاریکردنى باشترین تەکنەلۆژیاکانى ساڵ و لە نێویشیاندا باشترین کامێرا، باشترین مۆبایل و باشترین سێتى سپیکەر.

بۆ ئەمساڵیش دەزگاکە خەڵاتى باشترینەکانى 2019-2020 ی كرد و براوەکانی ئاشکراكرد.

براوەى خەڵاتەکانى مۆبایلى ئەمساڵ بەم شێوەیە بو:

هواوى پى30پڕۆ، باشترین مۆبایلى بەرهەمهێنراو بۆ ساڵى 2019-2020

 

شاومى رێدمى نۆت7، باشترین مۆبایل لەروى فرۆشەوە بۆ ساڵى 2019-2020



وەن پلەس7پڕۆ، باشترین مۆبایلى پێشکەوتو 2019-2020 

هۆنۆر20پڕۆ، موبایلى لایف ستایل بۆ ساڵى 2019-2020



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP