قوباد تاڵەبانی سەردانی خانمێكی خاوەنكار دەكات

- 8/17/2019 10:31:00 PM 11098 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی خانمە خاوەنكارێكی تایبەت بە بەرهەمهێنانی مۆمی كرد لە سلێمانی و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.

قوباد تاڵەبانی، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندوە، "خۆشحاڵ بوم بە بینینی هوداخان، خاوەنی کۆمپانیای لالە كاندڵس،جێی خۆشحاڵیە کە دەبینم لە کوردستان ژنێک خاوەنی کۆمپانیاو کاری خۆی بێت"

جێگری سەرۆكی حكومەت دەڵێت،"بەڵێنم پێدا کە بەپێی توانا پشتیوانی خۆی و خاوەنکاری بچوکی وەک خۆی بین و بەربەستەکانی بەردەم خاوەن کۆمپانیا بچوکەکانی کوردستان لاببەین".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP