باشماخ: 40 تۆن هێلكە دەستی بەسەردادەگیرێت

- 8/17/2019 10:06:00 PM 1636 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ دەستبەسەرداگرتنی بڕی 40 تەن هێلكەی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان،بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ رایگەیاند،"ئەمشەو بەرواری 17/8/2019  لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە دەستگیرا بەسەر دو کۆنتێنەر ھێلکەی ئێرانی بەبڕی(زیاتر لە 40 تۆن) کە لەدیوی ئێرانەوە ھێنرابون بەمەبەستی ساغکردنەوەی لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشكراوە، "ھاوردەکردنی ھێلکە بەپێی بڕیارێک قەدەغەکراوە و لەکاتی ھێنانی دەستی بەسەردا دەگیرێت و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP