بەهۆی یاری ئاگرینەوە منداڵێك گیان لەدەستدەدات

- 8/17/2019 9:29:00 PM 4129 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان گیان لەدەستدانى منداڵێکى بەیاری ئاگرین ڕاگەیاند.
دو منداڵ یاری ئاگرینیان خستبوە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیەوە

 

عەلى جەمال قدورى، بەڕێوبەرى راگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند،"دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دو منداڵ یاری ئاگرینیان خستبوە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیەوە و هەردوکیان سوتان، دوای چارەسەری پێویست لەفریاکەوتنی کەلار بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".

عەلى جەمال قدورى، بەڕێوبەرى راگەیاندنى پۆلیسى گەرمیان راشیگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یەکێک لەمنداڵەکان بەناوی (ئەنەس جەبار محەمەد) كە تەمەنی حەوت ساڵ بو لەنەخۆشخانەیەكی سلێمانی گیانی لەدەستدا".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP